ده‌زگای كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا (ئافاد) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥.٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له پارێزگای كوتاهیای رۆژهه‌ڵاتی توركیا روویداوه و تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
به‌گوێره‌ی ئافاد، بومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئیستانبوڵ و بورسا و ئیزمیر و هه‌روه‌ها دانیشتوانی چه‌ند شارێكی سه‌ر ده‌ریاكانی مه‌ڕمه‌ڕه و ئیجه هه‌ستی پێكراوه.
ده‌زگای كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا (ئافاد) باسی له‌وه‌كردوه، تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی به‌دواداچونن بۆ زیانه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه كه گوڕه‌كه‌ی ٥.٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به قوربانییه‌كان، برینداره‌كان، یان هۆشدارییه‌كانی تسونامی ده‌رنه‌چووه.