حەسەر توڕان، سەرۆکی لیستی یەکگرتووی بەرەی تورکمانی عێراق بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “سکاڵاکەمان لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووکەوە بە هۆکارێکی نادیار گواسترایەوە ڕسافه، کاریگەری نەرێنی زۆر لەسەر دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دەبێت، و پێشبینی دەکەین قۆناغی داهاتوو خراپتر بێت.”
بەیاننامەی سەرۆکی لیستی یەکگرتووی بەرەی تورکمانی عێراق:
خەڵکی پارێزگای کەرکوک له بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسانە کە تۆمەتبارن لە رووداوهكانی ئاگركهوتنهوهی بازاری قەیسەری، خان قیردار و ئیسماعیل دەروێش شۆك بوون، ئهو تۆمهتبارانه پێشتر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، و دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پهكهكهن، و لهگهڵ ئهوهشدا دانیان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا ناوە لە ئاگرکەوتنەوەکانی بازارهكانی کەرکوک، هەولێر و دهۆک، و لێدوانەکانیان لەبەردەم دادوەر بە شێوەیەکی دادوەری پشتڕاستکرایەوە .
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ لهرێكهوتی 1/7/2024 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە تۆمەتبارهكان دانیان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا ناوە بەرامبەر به رووداوه ئاگركهوتنهوهكان، هەروەها ئەوان ئەندامی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پهكهكهن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەدەغە کراوە.
ئەو بڕیارە له دادگای تاوانەکانی ناوەندی ڕسافە دەرچوو، و دۆسیهی ئهم رووداوه لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوکەوە بە هۆکارێکی نادیار گواسترایەوە ڕسافه، کاریگەری نەرێنی زۆر لەسەر دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دەبێت، و پێشبینی دەکەین قۆناغی داهاتوو خراپتر بێت، چونکە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە و ئەندامەکانی هەست دەکەن کە دەتوانن لە سزا ڕزگار بن سەبارەت بە هەر کارێکی تیرۆریستی کە لە داهاتوودا لە کەرکوک ئەنجامی بدەن.
هاوکات خەڵکی پارێزگای کەرکوک و بەتایبەت تورکمانەکان لە خراپەکارییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دهخاته مهترسییهوه. لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراقی داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و داواکاری گشتی دەکات ڕێکارە یاساییەکان پەیڕەو بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکە، هەروەها دادگاییکردنی تۆمەتباران بە هۆی بوونی دانپێدانانی بەڵگەدار لە ڕووی دادوەرییەوە،.
داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەین دۆخی ئەمنی پارێزگاری کەرکوک باشتر بکات و سنووری بۆ دامودەزگا فیدراڵیەکان دانێت و ڕێگە نەدات ئەو دهزگا ئەمنییانەی سەر بە لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ کارکردن لە پارێزگای کەرکوک.
هەروەها داوا لە سهرۆكی حكومهت دەکەین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئهو تۆمەتبارهی كه ئامێری تەقەمەنی لەبەردەم دوکانەکەی سەسگین هاجهر ئۆغڵو بڵاوكاتهوه ، کە تەقینەوەکەی بووە هۆی لەدەستدانی یەکێک لە قاچەکانی.
هەروەها داوا لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونامی، فەرمانگەی مافی مرۆڤ دەکەین، بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی لە پارێزگای کەرکوک ڕوودەدەن، سەرەتا لە تیرۆرکردنی شەهید ئەحمەد تاهر و ئاگرکەوتنەوەکانی قەیسەری و خان قیردار و بە ئامانجگرتنی سەسگین هاجهر ئۆغڵو لەلایەن تیرۆریستانەوە، و بۆ گەیاندنی دەنگمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە تێکچوونی دۆخی ئەمنی و هەندێک لایەن هەوڵدەدەن دۆخی کەرکوک بگەڕێننەوە بۆ هاوکێشەی پێش ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکردنی یاسا لە ساڵی2017.
حەسەن توران
سەرۆکی لیستی یەکگرتووی بەرەی تورکمانی عێراق