ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو بكاته پشوو له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، “بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتو بکرێتە پشووی فەرمی”.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان لای په‌یڕه‌وانی سوننه مه‌زهه‌ب ده‌كه‌وێته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی ئازاری 2025 و لای په‌یڕه‌وانی شیعه مه‌زهه‌ب ڕۆژی دووشه‌ممه31ی ئازاری 2025.
ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی پێشبینی کردوه کە ڕەمەزان لە هەندێک وڵات‌دا 30 ڕۆژ بخایەنێت و جەژنی ڕەمەزان بکەوێتە ڕۆژی دووشەممە 31ـی ئازار، لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێک وڵات ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئازار دەستپێکردنی جەژن ڕابگەیەنن.
نووسینگەی عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان له عێراق دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 30ـی ئازار چاوەڕوانی بینینی مانگ دەكەن و پێشبینی دەكەن بینی مانگی زۆر روون و بەرز بێت و ڕۆژی 31ـی ئازار یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت