زیلینسکی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە سعودیە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • زیلینسکی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە سعودیە

زیلینسکی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە سعودیە

ئایار 19, 2023 15:12
زیلینسکی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە سعودیە
0

لایک

بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی‌، سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته‌ جه‌دده‌.

ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تێلیگرام نووسیوویه‌تی: “له‌میانه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دواتر له‌گه‌ڵ شازاده‌ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بمه‌وه‌، جیا له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م”.

هه‌روه‌ها زێلینسكی له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: “سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعوودیه‌، بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆكرانیا جیهانی عه‌ره‌بییه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “گیراوه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كریمیا، هه‌ماهه‌نگی له‌ بواری وزه‌ و پرسی ئاشتی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانم ده‌بێت”.

كۆمكاری عه‌ره‌بی لوتكه‌ی 32هه‌مین له‌ جه‌دده‌ی سعوودیه به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، زێلینسكی له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌چێته‌ ژاپۆن و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی جی حه‌وت ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli