دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه له ژماره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تدا هه‌شت تیرۆریستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان ده‌ستگیركردووه رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەرییان كردوونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ژماره (١)ی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٣ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق، زانیاریی درووست بەدەستهات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی له‌یاسا هه‌ڵاتووی داعش کە بەماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و به‌مه‌به‌ستی خۆحەشاردان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر کەیسەکە دەستیپێکردووه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون، سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەستنیشان کران و خرانە ژێر چاودێری هێزەکانمانەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووه کە ” پاش دڵنیابوونەوە، لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی ١٥ و ١٦و ١٧ و ٢٣\٢٤ و ٢٦\٢٧ی ئاداری ٢٠٢٣، هه‌ر هه‌شت تیرۆریسته‌كه كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون، ده‌ستگیركراون”.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگه‌یاندووه: “لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان بەشێک لە زانیارییەکان بە نهێنی هێڵرانەوە و سەرجەم دەستگیرکراوەکان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریی کرانەوە”.