سوودانی: دانانی چەکی گرووپەکان پەیوەستە بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق

سوودانی: دانانی چەکی گرووپەکان پەیوەستە بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق

تشرینی دووه‌م 3, 2025 22:54
سوودانی: دانانی چەکی گرووپەکان پەیوەستە بە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی دانانی چەکی گرووپەکان، پەیوەستە بە مانەوە و نەمانی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراقدا.

دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پابەندە بەوەی تەواوی چەک و تەقەمەنییەکانی بەدەست گرووپەکانەوەیە، بخاتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت، سوودانی دەڵێت، ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو نابێت تا ئەو کاتەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بمێننەوە، چونکە هەندێک لە گرووپە عێراقییەکان بە هێزێکی داگیرکەر لە قەڵەمیان دەدەن.

سوودانی جەختی لەوە کردەوە، هێشتا پلانێک هەیە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە عێراق بکشێنەوە، چونکە هەڕەشەی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەبارەی ئەوەی نیازی هەیە خۆی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاندید بکاتەوە، سوودانی ڕایگەیاند، نیازی هەیە جارێکی دیکە خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli