به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ناوچه شاخاویییه سنووریه‌كان باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران هه‌یه و سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وردا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاویییه سنوریه‌كان باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی؛
هه‌ولێر (ئەربیل) : ٣٥ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٣٣ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٣٤ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ :٣٥ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ٣٤ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٣٤ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٣٥ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ٢١ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٣٨ پله‌ی سیلیزی