وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاواره‌بوونی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ده‌ركردنیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه و وڵاتانی دراوسێ ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشیكرده‌وه، “عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له زۆرترین هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له مافی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڵه‌ستینییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عێراقی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك به ئامانجی ئاواره‌كردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دوپاتكرده‌وه.
فوئاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له زۆرترین هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و پشتیوانی له مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له لوتكه‌ی كارنامه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدایه كه به‌غداد ئه‌مساڵ میوانداری ده‌كات”.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین “پێزانینی قوڵی خۆی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق بۆ پشتیوانیكردن له فه‌ڵە‌ستین ده‌ربڕی و ستایشی په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌كانی كرد كه هه‌ردوو وڵات یه‌كده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه”.