عێراق کڕینی قەواڵەی ئەمریکی كەمدەكاتەوە

عێراق کڕینی قەواڵەی ئەمریکی كەمدەكاتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ مانگی دووەم عێراق کڕینی قەواڵەی دارایی "السندات المالیە"ی ئەمریکی کەمكردووەتەوە.

ئایار 16, 2023 12:38
عێراق کڕینی قەواڵەی ئەمریکی كەمدەكاتەوە
0

لایک

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ مانگی دووەم عێراق کڕینی قەواڵەی دارایی ئەمریکی کەمكردووەتەوە.

لە نوێتریب خشتەت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەوە هاتووە، عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا  بەڕێژەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کڕینی قەواڵەی دارایی ئەمریکی کەمكردوەتەوە. بەم پێیەش بە بەهای 39 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار قەواڵەی دارایی کڕیوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا عێراق بە بەهای 40 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەواڵەی دارایی کڕیوە، بەمەش بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر یەك کڕینی قەواڵەی دارایی کەمکردوەتەوە، لەكاتێكدا لەهەمان مانگی ساڵی 2022  عێراق کڕینی قەواڵەی دارایی  بە رێژەی 50٪ بەرزکردبووەوە و بە بەهای 26 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری کڕیبو.و

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشدەگەیەنێت، “سعودیە لە کڕینی قەواڵەی دارایی ئەمریکی بە بەهای 116 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی گرتووە و دوای ئەویش ئیمارات بە کڕینی بەهای 61 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بە پلەی دووەم و کوەیت بە کڕینی بەهای 39 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، عێراق بە پلەی چوارەم و عومان بەکڕینی بەهای حەوت ملیار و 61 هەزار دۆلار، مەغریب بە پلەی شەشەم بە کڕینی بەهای سێ ملیار و 890 ملیۆن دۆلار لە قەواڵەی دارایی ئەمریکا دێن”.

En az 10 karakter gerekli