دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی سەربە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بابل دەستگیرکراون کە پێشتر فرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.
دەزگای هەواڵگری ئەوەشی راگەیاندووە، “بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانرا سێ بازرگانی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بابل دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر (397 هەزار) حەبی هۆشبەردا بگیرێت”.
ئەوەش هاتووە، سێ تۆمەتبارەکە بهپێی ماددهی 28ی یاسای عێراقی تایبەت بە ماددهی هۆشبهر رهوانهی لایهنی پهیوهندیداركراون.