دوای 50 ساڵیدی رووسیا مەکۆیەکی دیکەی رەوانەی سەر مانگ کرد

دوای 50 ساڵیدی رووسیا مەکۆیەکی دیکەی رەوانەی سەر مانگ کرد

ئاب 11, 2023 12:01
دوای 50 ساڵیدی رووسیا مەکۆیەکی دیکەی رەوانەی سەر مانگ کرد
0

لایک

بۆ یەکەمین جار لە دوای 50 ساڵ رووسیا مەکۆیەکی ئاسمانی لە رێگەی موشەکی “سویۆز 2.1 بی” رەوانەی جەمسەری باشووری مانگ دەکات، بە ئامانجی ئاشکراکردنی بوونی ئاو یان سەهۆڵ لەسەر ئەو بەشەی مانگ.

ئەمڕۆ هەینی، روسیا مەکۆی “لۆنا 25″ی رەوانەی جەمسەری باشوری مانگ کرد، ئەمەش رووداوێکی مێژووی گرنگە چونکە تا ئێستا هیچ مەکۆیەکی ئاسمانی لەسەر جەمسەری باشوری مانگ نەنیشتووەتەوە.

پێشبینی دەکرێت مەکۆ ئاسمانییەکەی روسیا لە رێکەوتی 23ـی مانگی ئاب بگاتە سەر مانگ و لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکرێت مەکۆیەکی هیندیش بگاتە سەر مانگ کە لە رێکەوتی 14ـی تەمموزەوە رەوانەکراوە.

رەوانەکردنی مەکۆی “لۆنا 25” دەبێتە یەکەم مەکۆی روسی کە رەوانەی مانگی زەوی کرابێت لە ساڵی 1976ـەوە، لەو کاتەی ئەو وڵاتە بەشێک بوو لە یەکێتی سۆڤیەت.

مەکۆ ئاسمانییەکەی روسیا لە رێگەی موشەکی “سویوز 2.1 بی” کە هەڵگری مەکۆی “لۆنا 25” لە وێستگەی فۆستۆچینی بەرەوە جەمسەری باشوری مانگ بە سەرکەوتووی رەوانە کراوە.

ئامانجی سەرەکی روسیا لە رەوانەکردنی مەکۆی “لۆنا 25” بەرەو مانگ نیشتنەوەی ئەو مەکۆیەیە لەسەر بەشی جەمسەری باشوری مانگ و ئاشکراکردنی بوونی ئاو یان سەهۆل لەو ناوچەیەی مانگ.

لەو بارەیەوە دامەزراوەی روس کۆزمۆس رایگەیاند، مەکۆی “لۆنا 25” چەند ئامێرێکی روسی لێبەستراوە کە تایبەتە بە ئەنجامدانی پشلنینی و توێژینەوەی رووپۆشی مانگ و پێکهاتووە لە دەستێکی رۆبۆتی کە توانای هەڵکەندی چاڵ و وەرگرتنی سامپڵی رووپۆشی مانگی هەیە و جگە لەوەش ئامێری لێزەریی تێدایە کە دەتوانێت پێکهاتەی ئەو سامپڵانەی لە رووپۆشی مانگ وەریدەگرێت روونبکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli