ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایده‌گه‌یه‌نێت، 32 گومان‌لێكراو، له نێویاندا سێ به‌رپرسی داعش ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، 32 گومان‌لێكراو له‌نێویاندا سێ به‌رپرسی داعش ده‌ستگیركران، كه پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر كڵێساكان و باڵیۆزخانه‌ی عێراقییان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆل-ی توركی، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی رێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی (MİT) و پۆلیسدا، 32 تۆمەتبار کە سێ کەسیان بەرپرسی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون، کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسە و کڵێسا‌کان لە تورکیا و باڵیۆزخانەی عێراق ئامادە دەکرد، دەستگیرکران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا سێ كه هه‌ن كه سه‌ركرده‌ی داعش بوون، خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر کەنیسە و کڵێسا‌کان لە تورکیا له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ئاماده‌كردوه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت