سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشەوا هەورامانی وەك وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێم دەستبەكار بوو.
كەمێك لەمەوبەر (چوارشەممە 5/7/2023)، د. جووتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە فەرمی پێشەوا هەورامانی وەك وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێم راگەیاند.
هەر لە پرێس كۆنفرانسەكەدا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتی: “دەمانەوێ پەیوەندییەكی باش و توندوتۆڵمان لەگەڵ میدیاكان لەسەر بنەمای گواستنەوەی هەواڵ بە شێوەیەكی دروست هەبێ.”
باسی لەوەش كرد: “كارەكەی ئێمە لەگەڵ كاری ئێوە پێكەوە دەبێ بكرێ و تەواوكەری یەكترن، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ ئێوە نزیكیمان زیاتر بێت و بتوانین پێكەوە ئەو كاتەی كە ماوە بە شێوەیەكی هاوسەنگ لە خزمەت ئەو پەیام و هەواڵانە بین كە پەیوەندییان بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە و بتوانین كار و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بیكەین
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت