ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە میانی سەردانەكەی بۆ میسر، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیلی لە غەززە شەرمەزار کرد و جەختی لەوەشكردووە كە حەماس نابێت حوکمڕانی غەززە بکات، لایخۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی، هاوتا میسرییەكەشی وتی، “لەگەڵ ماکرۆن ڕێککەوتم کە دەركردنی فەڵەستینییەکان ڕەتبکاتەوە”.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ دوشەممە لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە قاهیرە، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیلی لە غەززە شەرمەزار کرد و جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کردەوە بەبێ دواکەوتن.
وتیشی، “پێشوازی لە هەوڵەکانی نێوەندگیری میسر سەبارەت بە غەززە کرد و جەختی لە ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان یان لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە کردەوە”.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا کە بزوتنەوەی حەماس نابێت حوکمڕانی غەززە بکات و هیچ ڕۆڵێکیش بگێڕێت، داوای ئاگربەست لە غەززە و گەڕانەوەی بارمتەکانیشی کرد. لایخۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی، جەختی لە ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ماکرۆن سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان کردەوە و وتی، “بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاشتی بەبێ یەکلاییکردنەوەی پرسی فەڵەستین بە زەحمەت دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ماکرۆن گفتوگۆی کردووە بۆ زیندوو کردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین، چونكە گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی قورسە ئەگەر پرسی فەڵەستین چارەسەر نەکرێت.