بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە

بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە

رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەقی بڕیاری پەرلەمانی کوردستانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئایار 23, 2023 19:36
بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە
0

لایک

رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەقی بڕیاری پەرلەمانی کوردستانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ژمارە (305)ـی رۆژنامەی “وەقایعی كوردستان” دەقی بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

دەقی بڕیارەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە کە واژووی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە.

لە خاڵی یەکەمی بڕیارەکەدا هاتووە “بەردەوامبوونی هەریەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە وەک ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ ماوەی (5) ساڵ کە دەستپێدەکات لە رۆژی کۆتایی هاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە رێکەوتی 23/12/2019: 1-هەندرێن محەممەد ساڵح، 2-نەهرۆ سەلیم حەنا، 3-رێزان حەمەرەشید کەریم، 4-عەبدولسەمەد خدر عەبدوڵڵا، 5-شێروان زرار نەبی، 6-ئیسماعیل حەمەعەلی عەبدولقادر و 7-سلێمان مستەفا حەسەن”.

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکە ئاماژە بە هەڵبژاردنی هەریەکە لە (عەلی ساڵح مەحمود قادر و کامەران نەشئەت بەکر محەممەد) بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات.

لە خاڵی سێیەمیش جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکرێت لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.