وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا جێبەجێ کرد و بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵگرت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەینی 23ـی ئایاری 2025، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی وڵاتانی بیانی، ڕێکارەکانی هەڵگرتنی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا جێبەجێ دەکات و ڕێگە بە ئاڵوگۆری بازرگانی دەدات.
ئاماژەشی داوە، هەڵگرتنی سزاکان دەرگا بەڕووی وەبەرهێنانی نوێ و چالاکییەکانی کەرتی تایبەت دەکاتەوە کە لەگەڵ ستراتیژی ئەمریکا و ترەمپ بگونجێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێگە بە هاوبەشە بیانییەکان و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەکە دەدات یارمەتی بوژانەوە و بەرزکردنەوەی توانای ئابووری سووریا بدەن.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەپێی یاسای قەیسەر بۆ ماوەی 180 ڕۆژ سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت، بۆ ئەوەی سزاکان بۆ بوژانەوەی ئەو وڵاتە ڕێگر نەبن.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی دا بوو سزاکان هەڵبگیرێن، وەزارەتی گەنجینەی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بۆ هاندانی سووریا بۆ وەبەرهێنانی نوێ بەڵێنەکە جێبەجێ دەکەن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا