تورکیا راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو سەرەتای 2024 درێژکردەوە

تورکیا راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو سەرەتای 2024 درێژکردەوە

تورکیا راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکو 3-1-2024 درێژکردەوە.

تەممووز 4, 2023 11:25
تورکیا راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو سەرەتای 2024 درێژکردەوە
0

لایک

رۆژی دووشەممە 03-07-2023 سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سلێمانی تورکیش ئێرلاین بە میدیایی ناوخۆییەکان راگەیاند، لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادارکراونەتەوە کە تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکو 3-1-2024 درێژکردووەتەوە. 

3ـی نیسانی 2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان راگرت؛ دواتر کۆمپانیاکە بڕیاریدا تاوەکو 03-07 کە ئەمڕۆ دەکات گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی رابگرێت، بەڵام ئەو بڕیارە ئەمڕۆ درێژکرایەوە.

تانژو بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی چوارشەممە 5ـی نیسانی 2023 سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی سلێمانی رایگەیاند، “لە سێی نیسانەوە ئاسمانی تورکیا بە رووی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی عێراقەوە گەشت دەکەن.”

سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکەش، تانژو بیلگیچ رایگەیاندووە: “لەچوارچێوەی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی ‘رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە’ لە سلێمانی، دزەکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ناو فڕۆکەخانە و بەمەش هەڕەشەکردن لە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەو بریارە دراوە.”

En az 10 karakter gerekli