عێراق وەبەرهێنان لە غازەکەیدا دەکات

عێراق وەبەرهێنان لە غازەکەیدا دەکات

تەممووز 9, 2023 16:08
عێراق وەبەرهێنان لە غازەکەیدا دەکات
0

لایک

وەزیری نەوتی عێراق و ئەمینداری گشتی کۆربەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز کۆبوونەوە و باسیان لە دوایین پێشهات و نوێکارییەکانی کەرتی غازی جیهان بە گشتی و عێراق بە تایبەتی کرد و وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، “غازی عێراق نمونەییە و وەبەرهێنانی تێدا دەکەین.”

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەگەڵ محەمەد هامل ئەمینداری گشتی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکەری غاز کۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی گەشەپێدانی کەرتی غاز لە جیهان و پشتیوانیکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی ‌غاز و رۆڵی کەرتی نەوت و غاز لە چارەسەری کاریگەرییە ژینگەییەکان کراوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدان بە کەرتی غاز لە عێراق لە رێگەی پشتیوانی حکومی لە وەبەرهێنانی سامانی غازی نمونەیی عێراق و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و گۆڕینی بۆ وزەیەک کە هاوکار بێت لە پتەوکردنی پیشەسازییەک کە پەیوەست بێت بە غازەوە.

لە بەرامبەردا محەمەد هامل ئەمینداری گشتی کۆربەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز ئاماژەی بەوەکرد، رۆڵی بەرجەستەکراوی عێراق لە کەرتی نەوت و غاز جێگای گرنگی پێدانە و هەوڵەکانی پەرەپێدان و گەشەسەندنی غازی ئەو وڵاتەش بەرزدەنرخێنن.

پێشتریش، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە وەبەرهێنانی غاز فەرامۆش کراوە و لە سەرەتای دارشتنی کارنامەی حکومی ئەمجارەوە پلانیان بۆ پەرەپێدانی کەرتی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی داناوە و لە وەشانی پێنجەم و شەشەمی پڕۆژەکانیان لەسەر ئەو پرسە رێککەوتنیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە و وتیشی، “بە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە بەفیڕۆچوونی غاز کۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli