ئێران هۆکاری راگرتنی هەناردەی غاز بۆ عێراق راگەیاند

ئێران هۆکاری راگرتنی هەناردەی غاز بۆ عێراق راگەیاند

ته‌مموز 11, 2023 10:31
ئێران هۆکاری راگرتنی هەناردەی غاز بۆ عێراق راگەیاند
0

لایک

محەمەد ڕەزا جۆلائی بەڕێوەبەری تۆڕی دابەشکردن لە کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە هۆکاری دابەزینی ڕێژەی هەناردەکردنی غازی وڵاتەکەی بۆ عێراق بۆ دروستبوونی کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە و رایگەیاند، ئامێرەکان لە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەدا پەکیانکەوتوە.

محەمەد ڕەزا جۆلائی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕی غازدا تێکچونێک روویدا، کە بوەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردن بۆ عێراق بە ڕێژەی 5-10 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، بەڵام بەهۆی گەرمای توندی ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ئامێرەکان لە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەدا پەکیانکەوتووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆڕی گواستنەوەی غاز بۆ عێراق دروستکرد.

باسی لەوەشکردووە، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی غاز بۆ عێراق لە مانگی ڕابردوودا 30 ملیۆن مەتر سێجا بووە و ئەم ڕێژەیەش لە ماوەی ئەم مانگەدا گەیشتووەتە 21 ملیۆن مەتر سێجا.

بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی غازی ئێرانەوە، بەشێک لە وێستگەکانی کارەبای عێراق لەکارکەوتوون و بەوهۆیەوە قەیرانی کارەبا سەریهەڵداوە، درەنگانی شەوی رابردووش، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکانی کارەبا و نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد و رایسپاردن، هەنگاوەکان خێراتر بکەن بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستان و قەتەرەوە.

En az 10 karakter gerekli