بوومەلەرزەیەکی بەهێز یابانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز یابانی هەژاند

كانونی دووه‌م 1, 2024 11:27
بوومەلەرزەیەکی بەهێز یابانی هەژاند
0

لایک

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە یابانی هەژاند و لە چەندین ناوچەی دەورووبەری هەستی پێکراوە.

میدیاکانی یابان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە رایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە پارێزگای ئیشاکاوای یابانی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە تاوەکو ئێستا زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و بەپێی هەواڵی میدیاکانیش، پێشبینی روودانی تسۆنامی و بەرزبوونەوەی ئاوی بۆ 5 مەتر لێدەکرێت.

هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکە دەکرێت، کە تاوەکو دەتوانن بچنە شوێنی بەرز و دوور لە ئاو.

En az 10 karakter gerekli