عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

دواى نزیکەى 90 رۆژ لە راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم و کەرکووک، نوێنەرانى بەغداد و هەولێر و ئەنقەرە کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

حوزه‌یران 19, 2023 09:55
عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 19ى حوزەیرانى 2023، نوێنەرانى کەرتى وزەى هەر سێ حکومەتى تورکیا و عێراق و هەرێم کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرى کێشەى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم و کەرکووک لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە کە لە 25-3ـێوە راگیراوە.

نەهرۆ رەواندزى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق رۆژی دووشەممە 19-06-2023  لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند، “کۆبوونەوەکە لە بەغدا دەبێت بە بەشداریى نوێنەرانى وەزارەتى وزەى تورکیا، وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاى سۆمۆ و وەزارەتى نەوتى عێراق.”

نەهرۆز رەواندزى وتیشى، “بەربەستى سەرەکیى بەردەم دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان سکاڵایەکى دیکەیە کە عێراق تۆماری کردووە، دژى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە لەنێوان ساڵى 2019 بۆ ئەو کاتەى هەناردەکە راگیراوە، کە پارەى پێبژاردنەکەى دەگاتە نزیکەى دوو ملیار دۆلار.”

لە 25-3ـێوە هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیراوە، کە رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت بوو، ئەوەش جگە لە راگرتنى هەناردەى رۆژانەى 75 بۆ 85 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکووک کە بە هەمان رێگە هەناردە دەکرا.

ئەو راگرتنە بە دوای بڕیارى دادگەی نێوبژیوانیی ژووری بارزگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بوو. راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم و کەرکووک مانگانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەیێنێت.

En az 10 karakter gerekli