سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات

سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات

سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات و دەشڵێت: ئاماده‌یە بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و توركیا له‌پێناو توانا و په‌ره‌پێدانی به‌رگریی ناتۆ.

ته‌مموز 11, 2023 09:27
سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات
0

لایک

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە: پێشوازیی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا، سوید و یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ دەکات كه‌ به‌ڵێنی ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له‌ ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌خۆ ده‌گرێت.

بایدن، سوپاسی سكرتێری گشتیی ناتۆش دەکات بۆ پشتیوانی و پاڵپشتییەکانی لەبارەی لێک نزیککردنەوەی سوید و تورکیا.

سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراوەکەیدا، جەختیشی کردەوە لەوەی، ئاماده‌یە بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌پێناو په‌ره‌پێدان به‌ به‌رگریی و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پەیمانی ناتۆ له‌ ناوچه‌ی ئه‌وروپا – ئه‌تڵه‌سی.

En az 10 karakter gerekli