ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوام دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوام دەبێت

ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوام دەبێت

تشرینی دووه‌م 25, 2023 13:59
ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوام دەبێت
0

لایک

ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەمڕۆش بۆ ڕۆژی دووهەم بەردەوام دەبێت و بڕیارە 42 فەڵەستینی و 14 ئیسرائیلی ئازاد بکرێن.

ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەمڕۆش بۆ رۆژی دووەم لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنەی کە هەیانە بەردەوام دەبێت.

بڕیارە بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ 14 بەدیلگیراوی ئیسرئیلی ئازاد بکات و لە بەرامبەردا تەلئەبیب 42 دیل کە لە ناو بەندیخانەکانێتی، ئازادی دەکات.

دیلە فەڵەستینییەکان ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆیی، کاتژمێر 12:30خولەک دەگەیەندرێتە بەندیخانەی ئۆفەر لە کەناری رۆژئاوا
لەگەڵ گەیشتنی دیلە ئیسرائیلییەکان بۆ خاکی ئیسرائیل، دیلە فەڵەستینییەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەکرێن.

بە پێی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجام درا، بۆ ماوەی چوار رۆژ راگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان راگەیەندرا و لەم ماوەیەدا 150 دیلی فەڵەستینی دەست ئیسرائیل و لەبەرامبەردا 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

رۆژی رابردوو لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنە، 13 دیلی ئیسرائیلی و 39 دیلی فەڵەستینی ئازاد کران.

En az 10 karakter gerekli