وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرین

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرین

حوزه‌یران 25, 2024 09:55
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرین
0

لایک

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ بواری غازی سروشتی، عێراق هاورده‌كردنی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرێت.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له‌ میانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه‌، له‌ئێستادا هاورده‌كردنی غازی ئێران به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام بڕی غازی هاورده‌كراو به‌شی كارپێكردنی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاره‌با ناكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌ عێراق دوو ملیۆن پێی سێجای تێپه‌ڕاندوه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا رێژه‌یه‌كی نوێ له‌ وه‌به‌رهێنانی غاز تۆمارده‌كه‌ین”.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، “ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌شت پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ غازی سروشتی، جگه‌ له‌وه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی وزه‌ی خۆر له‌ ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت”.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ئاشكراشیكردووه‌، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی وزه‌ی خۆر دابینكردنی 250 مێگاوات له‌خۆده‌گرێت، هاوكات كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنمان ئه‌نجامداوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ غازی په‌ستانی نزمدا، به‌ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانیش له‌بواری غاز و وزه‌ی خۆر، هاورده‌كردنی غاز له‌ئێرانه‌وه‌ راده‌گرین.

En az 10 karakter gerekli