فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

شوبات 27, 2024 18:43
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو فڕۆکەیە بڵاوکردەوە کە گەڕایەوە بۆ تورکیا.

فڕۆکەخانەی هەولێر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌: 1- سیسته‌می ILS 2-سیسته‌می GPS ‏3- Visual به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه‌ له‌م رێگایانه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر داواكاری هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان، فڕۆکەخانە کێشەی نەبووە و هیچ گرفتێکی دروست نەکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، كێشه‌ له‌ سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ خۆیدا هه‌بووه‌، بۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا، دوباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام درا.

دووپاتیشی دەکەنەوە، گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه‌ ئه‌نجام دراون، بۆیه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، کە باس لە هەبوونی کێشە لە فڕۆکەخانە دەکەن.

En az 10 karakter gerekli