مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا

مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا

سیستەمی چاودێریی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا لە هەرێمیش گەرمیان گەرمترین ناوچە بووە.

ته‌مموز 7, 2023 12:10
مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا
0

لایک

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆپەرنیکۆس، مانگی حوزەیرانی 2023 بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ مانگی حوزەیرانی 2019 کە ژمارەی پێوانەیی پێشوو بوو، گەرمترین مانگی حوزەیران بووە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بە تایبەت لە باکووری رۆژئاوای ئەورووپا تۆمار کراوە.

هەروەها مانگی حوزەیرانی 2023 لە زۆربەی ناوچەکانی ئەمریکای باکوور لەوە گەرمتر بووە کە پێشبینی کراوە.

پلەی گەرمیی رووی زەریاکان لەو مانگەدا گەیشتوونەتە گەرمترین ئاست.

لە لایەکی دیکەوە زۆربەی ناوچەکانی باشووری ئەورووپا و رۆژئاوای ئایسلاند و باکووری رۆژئاوای رووسیا لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە باراناوی بووە. بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە تورکیا، کۆسۆڤۆ و رۆمانیا لافاو دروست بووە.

هاوکات کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە پێنجشەممە رۆژی رابردوو 6/7/2023، ناحیەی (حاجی ئۆمەرانی)ی سەر بە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای تێیدا 29 پلەی سەدی بووە نزمترینیش 18 پلەی سەدی بووە کە ئەمەش بە فێنکترین ناوچە لەسەر ئاستی هەرێم دادەنرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمارکراوە کە 49 پلەی سەدی بووە و چاوەروان دەکرێت تا 51 پلە بەرزببێتەوە

لە ناوەڕاستی هەفتەی پێشووتر شەپۆڵێکی چڕی گەرما رووی لە هەرێم کردووە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە

En az 10 karakter gerekli