کەشناسی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی، ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگەیاند، كه‌شی ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ له‌نێوان ١٥-٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌گشتی نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
سبه‌ی شه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌ندێك كات په‌ڵه هه‌وری له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل) : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
ئامێدی : ٢٢ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٢٩ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ١٧ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٣١ پله‌ی سیلیزی