نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئەمڕۆ كه‌مێك دابه‌زی، له‌كاتێكدا بازاڕه‌كان بڕیاری هاوپه‌یمانی ئۆپێك+یان هه‌ڵسه‌نگاند بۆ وه‌ستاندنی زیادبونی به‌رهه‌مهێنان له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نیگه‌رانییه به‌رده‌وامه‌كان سه‌باره‌ت به ئاسۆی زیادبونی دابینكردنی جیهانی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ تشرینی دووەم، ٢٠٢٥ به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ١٠ سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ٠،١%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته ٦٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت. هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی ٩ سه‌نت كه ده‌كاته ٠،٦%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته ٦٠،٩٥ دۆلار.
ئۆپێك+ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر زیادكردنی كه‌مێك به‌رهه‌مهێنان بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی كاتی هه‌ر زیادبونێك له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٦ـدا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ئامانج لێی پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕه.
هاوپه‌یمانییه‌كه له مانگی نیسانه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی ٢.٩ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رزكردوه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی ٢،٧%ی دابینكردنی جیهانی، به‌ڵام له مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه خێرایی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان خاو بوه‌ته‌وه و ئاماژه به ئه‌گه‌ری زیاده‌ڕۆیی له بازاڕی نه‌وتدا هه‌یه.
Thanks for sharing. I read many of your blog posts, cool, your blog is very good.