ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە چەند پارێزگای عێراق دەستگیرکران

ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە چەند پارێزگای عێراق دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی لە چوار پارێزگای وڵاتەکە راگەیاند.

تەممووز 7, 2023 17:26
ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە چەند پارێزگای عێراق دەستگیرکران
0

لایک

لەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان سەربە دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانیان ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، دیوانییە و بابل، دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و حەبی جوارجۆری هۆشبەر.

ئەوەش هاتووە کە رێککاری یاسایی لە بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر بۆ بەسزاگەیاندنیان.

لە راگەیەندراوەکە هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی ئەو بازرگانانەی ماددە هۆشبەرەکزن کە دەستگیرکراون، نەخراوەتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli