ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەندرا

ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەندرا

تشرینی دووه‌م 30, 2023 21:57
ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەندرا
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى و پێشکەشکارانی دیکەی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لە رێگەى ئۆنلاینەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند و پێشکەشکاران دەتوانن لە رێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردووەتەوە، راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێم کە ساڵانە بە رێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانی عێراق.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێم لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com)  ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

En az 10 karakter gerekli