ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە هاوڵاتییان كاره‌با كه‌م به‌كاربهێنن و پاره‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا بده‌ن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە هاوڵاتییان كاره‌با كه‌م به‌كاربهێنن و پاره‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا بده‌ن

ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە هاوڵاتییان كاره‌با كه‌م به‌كاربهێنن و پاره‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا بده‌ن

كانونی یه‌كه‌م 13, 2023 20:01
ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە هاوڵاتییان كاره‌با كه‌م به‌كاربهێنن و پاره‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا بده‌ن
0

لایک

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبووه‌وه‌ و پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاره‌با بوو، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە رێگەی كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی رسوماتی کارەبا بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و کارەبا بە باشی بە هاوڵاتییان بدات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 8ـی ئه‌م مانگه‌ كراوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی گیان لەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە و هەروەها رێکارەکانی بەهاناوەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی روودانی کارەساتەکە تاوتوێ کران، مه‌سرور بارزانی دامەزراوەکانی حکومەتی راسپارد، کە بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت بە تایبەتی کە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە.
لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ راسپاردە و چارەسەرەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پەسەندکرد، کە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەن خرابوەڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی كوردستانی عێراق و گرفتی کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم کە رۆژی 11/30 روویدا و هەوڵ و پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا و بابەتی پرۆژەی پریپەید و نرخەکەی خستەڕوو.

وەزیری کارەبا لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی به‌وه‌دا، کە “ئێستا 3473 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و رەوشی کارەبای نیشتیمانی دوای کوژانەوەی گشتی ئاسایی بووەتەوە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دەمژمێرەکانی هەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان 8 بۆ 10 كاتژمێردایه‌”.

وەزیری کارەبا هەروەها باسی لە هەوڵ و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەت کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سودوەرگرتن لە یەکەکانی کۆمباین سایکڵی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژانەوەی گشتی کە بابەتەکە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بەوە و ئەم جۆرە کێشە تەکنیکییانە لە زۆر شوێنی دونیا روو دەدەن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست دانا کە هەرێمی كوردستانی عێراق لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتووی نیشتیمانى خۆی بە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێتەوە، بەڵکو روونیکردەوە، کە “بەرهەمی کارەبای هەرێم دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییەکان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، وەزارەتی کارەباش راسپێردرا کە بەردەوام بن لە هەوڵ و پرۆژەکانیان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی کێشەکان بە مەرجێک بارگرانی لە ئەستۆی هاوڵاتیان دروست نەکرێت و هەروەها پێویستە وەزارەت برەو بە هەوڵەکانیان بدەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی کارەبای جێگرەوە پشت بەست بە سەرچاوەی پاک بە تایبەتیش سەرچاوەی وزەی خۆر.

سەبارەت بە سیستمی پریپەیدی پێدانی پارەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ئەوەی خستەڕوو، کە “ئەم پڕۆژەیە لەسەر حیسابی هیچ پارێزگا و گەڕەک و ناوچەیەکی هەرێم نییە، بەڵکو وەزارەت بە دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو دابەش دەکات و ئەم پڕۆژەیە، تەنها شێوازی پێدانی پارەی کارەبایە، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی پریپەید نابێت بارگرانی لەسەر دارایی هاوڵاتییان دروست بکات و ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهاتە بە شێوازێکی هاوچەرخانە تاکو داهاتەکە بخرێتەوە خزمەتی پڕۆژەکانی زیادکردنی وزەی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکە و بەکارهێنانی کارەبای بەرهەمهاتوو بەشێوەیەکی ئابوریانەتر کە دەمژمێری زیاتر کارەبا دابین بکات”.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەروەها داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە رێگەی كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی رسوماتی کارەبا بەشێوەیەکی رێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و کارەبا بە باشی بە هاووڵاتییان بدات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری کورتەیەکی له‌بارەی ئەنجامی سەردانەکەیان لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ بەغداد خستەڕوو، کە بۆ گفتوگۆکردن بو لەبارەی برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاریی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم سەبارەت بە کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە رەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و پەرەپێدانی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە عێراق و هەرێم بە ئاراستەی زیادکردنی داهاتی گشتی و خەرجکردنەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتی گشتیدا.

En az 10 karakter gerekli