وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە

شوبات 5, 2024 19:12
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە
0

لایک

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوت و یەکەم وێستگەشی شانشینی سعودیە بوو، ئەم گەشتەشی بە ئامانجی گەیشتنە بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە، ئەمەش دەبێتە پێنجەمین گەشتی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو.

پێش سەردانەکەی بلینکن ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم سەردانە بۆ بەهاناوەچوونی پێویستیە مرۆییەکانی غەززەیە”، دوای ئەوەی رێکخراوە مرۆییەکان چەندین جار زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا لەبارەی ئەو وێرانکاری و کارەساتانەی لە غەززە دروستبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە جەنگ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە هەڵگیرساوە و تا رادەیەک ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانە رووی لە ناوچەکانی دەوورووبەر کردووە، بەو پێیەی لە سەرەتای جەنگەکەوە هێزە ئەمریکییەکان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سووریا هێرشدەکەنە سەر بنکە و بارەگای یەکدی، ئەمەش جگە لەوەی حووسییەکانی یەمەنیش نیگەرانیان بۆ گواستنەوەی بازرگانی لە دەریایی سوور و کەنداوی عەدەن دروست کردووە.

En az 10 karakter gerekli