ئومێد سەباح: بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئومێد سەباح: بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم

ئومێد سەباح: بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم

كانونی یه‌كه‌م 7, 2023 12:00
ئومێد سەباح: بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم
0

لایک

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دەرگای باش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عێراقدا کراوەتەوە و دەشڵێت، بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “گفتوگۆكان بەرەو ئاراستەیەكی باش دەڕۆن و دەرگای باش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عێراقدا کراوەتەوە و هەموو كات بژاردەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بژاردەی یەكەم بووە.”

باسی لەوەشکردووە، بەم زووانە دووبارە سەردانی بەغداد دەكەنەوە بۆ گفتوگۆكردنی دوایین پرسەکانی نێوانیان.
ئەوەشی خستەروو، تایبەت بە ناردنی قۆناغی سێیەمی 700 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بەشێوەی قەرز، رێكارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە تەواو بووە و بڕیارە بەم نزیكانە بگات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 25ی ئازاری ئەمساڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردووەتەوە. تورکیاش وتی، “رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین.”
دواتر بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا و بڕیارە لە دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر تەواوی پرسەکان هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا بەردەوام حکومەتی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆدان تایبەت بەو پرسە و پرسی مووچەخۆرانی هەرێم و بەغداد داوای لیستی راستەقینەی خەرجی و مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

En az 10 karakter gerekli