دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا هۆشدارییدا كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆ سنووره‌كانی ساڵی 1991، وڵاته‌كه‌ی ناچار ده‌كات كه سوود له كۆگا ئه‌تۆمییه ستراتیژییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و هێرش بكاته سه‌ر كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن و واشنتن.
دیمیتری مێدڤێدێڤ له لاپه‌ڕه‌ی تێلیگرامی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “رووخانی رووسیا لێكه‌وته‌ی زۆر ترسناكتری لێده‌كه‌وێته‌وه له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی ئاسایی و هه‌ر شه‌ڕێكی درێژخایه‌نیش، هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆ سنووره‌كانی ساڵی 1991 ته‌نیا یه‌ك شت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه شه‌ڕێكی جیهانییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستراتیژی كۆگا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت، به‌جۆرێك چه‌كی ئه‌تۆمی رووسیا بۆ لێدانی كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن، واشنتن و هه‌موو ئه‌و شوێنه مێژوییه جوانانه‌ی دیكه به‌كارده‌هێندرێت كه له ماوه‌یه‌یك زۆره له لیستی ئامانجی سێ لایه‌نه ئه‌تۆمییه‌كه‌ماندان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت هه‌موو شتێك بۆ رووسیا بگه‌ڕێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به گه‌وره‌ترین زیان بۆ دوژمن ده‌شكێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ڤدیڤكا روویدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، كۆنتڕۆڵكردنی شاری ستراتیجی ئه‌ڤدیڤكا له كۆماری دۆنێتسكی راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كیێڤ له شاری دۆنێتسك و رێگری له بۆردوومانه‌كانی له لایه‌نی ئۆكرانیاوه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی