پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لە گەڕەکی (هەولێری نوێ) ڕووداوێکی سووتان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک ڕووی داوە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە .
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-3-2025 بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، هاوڵاتییهك هەڵیکوتاوەتە سەر ئەو ماڵە و دزی لێ کردوون دواتر لە ئافرەتی ماڵەکەشی داوە و پاشان ماڵەکەی سووتاندووە .
پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووه کە تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە، لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی، پاشان لە کۆڵانی خۆیان داوای هاوکاریی کردووە کە ماڵەکەیان سووتاوە بۆ ئەوەی تاوانەکەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبار ئاشکرا کراوه .
لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆلینهوه دەستگیر کراوە و پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە .
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد