به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ جگه له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان كه كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل) : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٢٦ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ١٩ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٣٢ پله‌ی سیلیزی