عەممار حەکیم: ئاساییە ئەگەر بودجە بەپێی خواستی هەمولایەنەکان نەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عەممار حەکیم: ئاساییە ئەگەر بودجە بەپێی خواستی هەمولایەنەکان نەبێت

عەممار حەکیم: ئاساییە ئەگەر بودجە بەپێی خواستی هەمولایەنەکان نەبێت

عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، "بابەتێکی زۆر ئاساییە کە بودجەی عێراق نەتوانێت خواستی هەمو هێزە سیاسییەکان بەدی بهێنێت".

ئایار 30, 2023 10:15
عەممار حەکیم: ئاساییە ئەگەر بودجە بەپێی خواستی هەمولایەنەکان نەبێت
0

لایک

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، “بابەتێکی زۆر ئاساییە کە بودجەی عێراق نەتوانێت خواستی هەمو هێزە سیاسییەکان بەدی بهێنێت”.

عەممار حەکیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی قاهیرە ئاماژەی بەوە دا، “ڕێککەوتن لەسەر بودجە، سەرەڕای هەموو ئاڵۆزییەکان، بەڵگەی سەرکەوتنی ئەزمونی سیاسی ئێستای عێراق دەگەیەنێت، لەهەمانکاتیشدا کارێکی ئاساییە ئەگەر بودجە خواستەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان بەدینەهێنێت”.

سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئاماژەی بەوە دا، “بودجەی ئەمساڵ بەهۆی قەبارەکەیەوە گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت لەمێژوی عێراقدا، لەهەمانکاتیشدا فرە ڕەهەندی و جیاوازی لە تەرخانکردنەکان وایکردوە کە نەتوانرێت خواستی هەمولایەک بەدی بهێنێت، بەڵام ئەوەی گرنگە زۆرینەی لایەنەکان پشتیوانی بن و لەگەڵ تێپەڕاندنیدا بن تا بتوانرێت بخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە”.

باسی لەوەش کرد، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق لە ئێستادا بەرجەستەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانە و هیوادارە بودجەی نوێ پەسەند بکات بۆئەوەی گەورەترین بودجە بێت لە مێژوی عێراقدا.

En az 10 karakter gerekli