حوسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا 300 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • حوسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا 300 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە

حوسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا 300 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە

شوبات 5, 2024 17:21
حوسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا 300 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە
0

لایک

بەرپرسێکى باڵاى سەربە حوسییەکان لە یەمەن رایگەیاند، ئەمریکا دەستدرێژیمان دەکاتەسەر، بەڵام بەبێ سزا لێی دەرباز نابێت، ئاماری هێرشەکانی بەریتانیا و یەمەن بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

حسێن عزی، جێگری وەزیری دەرەوەى حکومەتى حوسییەکان لە یەمەن، رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمەوە تاوەکو ئێستا، ئەمریکا و بەریتانیا 300 جار ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەى حوسییەکان لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەشکرد “ئەمریکا دەستدرێژیمان دەکاتەسەر، بەڵام بەبێ سزا لێی دەرباز نابێت” دەڵێت: “ناتوانین لەھەمبەر دەستدرێژییەکانی سەر یەمەن بێدەنگبین و ئەو دەستدرێژییانە کاریگەرییان لەسەر ھەڵوێستمان بۆ سەرخستنی غەززە نابێت”.

باسیلەوەشکرد، لە تۆڵەی هێرشەکانی سەریان، کەشتییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

ناوبراو لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە یەمەن رایگەیاند، سەنعا بۆ ئاشتی لەگەڵ ریاز ئامادەیە، بەڵام بوونی ھەندێک ئاستەنگ کە واشنتن دروستیکردوون، بووەتە رێگر لەبەردەم پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان یەمەن و سعودیە.

هەڕەشەکانی حوسییەکان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جموجوڵی هەناردە و هاوردەی ئیسرائیل هەبووە، بەگوێرەی ئەوەی نۆکەندی بابولمەندەب بە نزیکەیی 100٪ جموجوڵە دەریاییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی ئاسیای پێدا تێدەپەڕێت.

En az 10 karakter gerekli