په‌رله‌مانتارێك: 15ـی مانگی داهاتوو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • په‌رله‌مانتارێك: 15ـی مانگی داهاتوو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

په‌رله‌مانتارێك: 15ـی مانگی داهاتوو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

كانونی یه‌كه‌م 29, 2023 10:40
په‌رله‌مانتارێك: 15ـی مانگی داهاتوو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت
0

لایک

عه‌لی نعمه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، چوار فاكته‌ر هه‌ن كه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌كانیش بوونی كۆده‌نگی سیاسیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كرێت، 15ی كانوونی دووه‌می 2024 یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.

عه‌لی نعمه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هۆكاری دواخستنی بڕیاری ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بوو به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

وتیشی، “هێزه‌ سیاسییه‌كان پشتیوانی له‌ بژارده‌كانی دیاریكردنی كاندیدێك ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا چوار كاندید تا ئێستا باسكراون بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرن و ببنه‌ جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “چوار فاكته‌ر كه‌ ئه‌و فاكته‌رانه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌ن، دیارترینیان كۆده‌نگی سیاسی و توانای كاندیده‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كوتله‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌زمون و لێهاتویی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا، 15ی كانوونی دووه‌می 2024 یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی هه‌ركه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، “ره‌نگه‌ په‌نابردن بۆ كاندیدێك یان چه‌ند كاندیدێك رووبدات و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ هێزه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش له‌ كۆتاییدا به‌پێی بۆچوونی خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن”.

En az 10 karakter gerekli