رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، كڕینی نه‌وت له عێراق له كێشه‌ی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و باكووری عێراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه‌ی چاره‌سه‌ریان كرد ئێمه لایه‌نگری كرانه‌وه‌ی هێڵه‌كانین.
سەرۆکی تورکیا لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ روونیکردەوە، پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتی سوید، له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت كه نوێنه‌ری ئیراده‌ی گه‌له، هاوشێوه‌ی ئێمه په‌رله‌مانتارانیش له نزیكه‌وه چاودێریی پێواژووه‌كه ده‌كه‌ن.
وتیشی: “توركیا هه‌میشه پشتیوانیی له سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌ی ناتۆ كردووه. تا ئێستا به‌هۆكاری هه‌ڕه‌مه‌كی رێگر نه‌بووین له ئه‌ندامێتیی هیچ وڵاتێك له هاوپه‌یمانییه‌كه”.
لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە، ئەردۆغان جەختی کردەوە:”ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان (رووسیا-ئۆكراینا) پێشنیازی نێوه‌ندگیری ئێمه بكه‌ن یان په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئێمه به ده‌بینه نێوه‌ندگیر