وەزارەتی دارایی: پێش جەژن مووچەی هەموو دامودەزگاکان دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی: پێش جەژن مووچەی هەموو دامودەزگاکان دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم  رایگەیاند پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و جەخت لەسەر دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران پێش جەژنی قوربان دەکاتەوە.

حوزه‌یران 23, 2023 17:27
وەزارەتی دارایی: پێش جەژن مووچەی هەموو دامودەزگاکان دابەش دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم  رایگەیاند پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و جەخت لەسەر دابەشکردنی مووچەی سەرجەم دامودەزگاکان پێش جەژنی قوربان دەکاتەوە.

دوێنی پێنجشەممە (22ـی حوزەیرانی 2023)، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە (24ـی حوزەیرانی 2023) دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، هونەر جەمال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاندووە، بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (25ـی حوزەیرانی 2023)، حكومه‌تی عێراق 400 ملیار دینار بخاته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.

هونه‌ر جه‌مال وتیشی: له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و هه‌وڵده‌ده‌ین پێش جه‌ژنی قوربان هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ وه‌ربگرن. 

رۆژی یەکشەممە (18ی حوزەیرانی 2023)، دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی تا رۆژی پێنجشەممە (22ـی حوزەیرانی 2023) ئەم وەزارەت و دامودەزگایانە مووچەیان وەرگرت کە بریتین لە، وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی، ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

رۆژی (15ـی حوزەیرانی 2023)، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی 400 ملیار دینار لە رێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

En az 10 karakter gerekli