بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق هێرشیان بكەنە سەر، ئەوا لەناویان دەبەن، دەشڵێت، “بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانمان لەناوبرد و نابێت ڕێگە بدەین جارێكی دیكە بنیادی بنێنە”.
بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمڕۆ هەینی لە وتارێكدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ئێران لە رێگەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەوە، سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە سەرکردە سەربازییەکانی و ئەو زانایانەمان لەناوبردوە کە لە بەرنامەی ئەتۆمیدا کاریان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشمان کردووەتە سەر حوسییەکان لە یەمەن، توانای سەربازیی حەماسیان تێکشکاندوە و کۆگای چەک و جبەخانەی حزبوڵای لوبنانیانیان لەناوبردوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز رێگە نادەن جارێکی دیکە ئێران بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکەی پەرە پێبداتەوە.
نەتەنیاهۆ باسی لەوەشكرد، رێگریمان لە جوڵەی گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئێران لە عێراق کردووە و ئەگەر ئەوان هێرشمان بكەنە سەر، لەناویان دەبەین، وەك چۆن کۆتاییمان بە حەسەن نەسروڵا هێنا لە لوبنان و رژێمی ئەسەدیشمان لە سوریا لەناوبرد. لەگەڵ لەناوبردنی نیوەی سەرکردایەتیی حوسییەکان لە یەمەن.
ئەوەشیخستەڕوو، حەمای بە هاوكاری ئێران هێرشەكەی هێرشی ٧ـی ئۆکتۆبەری بۆسە ئیسرائیل ئەنجامدا، زۆربەس سەركردە سیاسی و سەربازییەكانیمان لەناوبردوە و هۆشداریشیان پێ دەدەین كە بە زووترین كات سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكەن. هەروەها لە داهاتویەکی نزیکدا، بە لەناوبردنی “ئەو چەکدارانەی حەماس کە لە غەززە ماونەتەوە”، کۆتایی بە ئەرکەکەمان دەهێنین.