له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی)، تا ڕۆژی 12ی (ئه‌یلول/9)، واته بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ كارا ده‌بێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username)و (Password).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتری ده‌رچوانی پۆلی 12 و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) ده‌توانن سه‌ردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاوێژكاری زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه جیاوازه‌كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆئه‌وه‌ی ده‌رچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هه‌وڵ بده‌ن خودی خۆیان فۆڕمه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و ڕوو له‌و سه‌نته‌رانه نه‌كه‌ن كه فه‌رمی نین و ته‌نها بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره فۆرم بۆ ده‌رچوان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌زاره‌ت به‌رپرس نابێت له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌وه‌شكردوه، وه‌رگرتن له زانكۆكان به‌پێی ڕیزبه‌ندی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه ده‌بێت كه ده‌رچوان له زانكۆلاین پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی خوێندكار، بۆیه پێویسته به وردی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه دیاری بكه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خوێندنی تێدا ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستیشه ده‌رچوانی پۆلی 12 له‌گه‌ڵ كاراكردنی زانكۆلاین ده‌ستبكه‌ن به پێشكه‌شكردن و كاره‌كانیان دوا نه‌خه‌ن بۆ كۆتا ڕۆژه‌كانی زانكۆلاین.
سه‌باره‌ت به ده‌رچوانی ئاماده‌یی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكردوه، دوای دوو ڕۆژی دیكه سیستمی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارا ده‌بێت، هاوكات ده‌رچوانی ساڵانی (2015) تا (2022) ئه‌گه‌ر نیازی فۆرم پێشكه‌شكردنیان هه‌یه بۆ سیسته‌مه‌كانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئه‌وا به هه‌مان ئه‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمانه‌ی كه پێشتر وه‌ریان گرتووه ده‌توانن فۆڕم پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رچوه‌كیش یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆردی له‌لا نه‌ماوه ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كه‌ی خۆی بكات به‌مه‌به‌ستی دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی.
سه‌باره‌ت به ده‌رچوانی پێش ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونیكردۆته‌وه، “ئه‌گه‌ر نیازی فۆڕم پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه بۆ خوێندنی ئێواران ئه‌وا پێویسته بڕوانامه‌كانیان به په‌سه‌ندكراوی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانییان بنێرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌ر له‌وێش یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆردیان پێده‌درێت”.