ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیلی دەرکرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت كرا، كه به‌شێكیان تایبه‌ت بوون به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیلی دا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هاتووچۆی ماتۆڕسكیل له رێگا خێراكان قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها بۆیان هه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كان و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان هاتووچۆ بكه‌ن.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هێڵی به‌رهه‌می ماتۆڕسكیل، هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ مانگیشی دیاریكردووه بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م ماتۆڕسكیله‌كانی پارێزگاكانی عێراق.