بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە ڕۆژانی جەژندا، تەندروستی هەولێر (ئەربیل) بڕیاریدا سزای پزیشکانی ئامادەنەبوو لە چەند نەخۆشخانەیەک بدات و دەڵێت، هەر پزیشکێک لە کەرتی گشتی دەوام نەکات، ئەوا ناتوانێت لە کەرتی تایبەتیش دەوامبکات.
دوای ڕاگەیاندنی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی تازەدەرچوو لە ڕۆژانی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر (ئەربیل) نووسراوێکی بڵاوکردەوە كه واژۆی د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره، تیایدا چەند پزیشکێک لەسەر پابەندنەبوون بە کاتی دەوامەوە سزادران.
لە نووسراوەدا باس لەوە کراوە، دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری فێركاری له رۆژی دووه‌می جه‌ژنی قوربان، بۆ به‌دواداچوون و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رده‌وامی كار، بڕیاردرا به سزادانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له شوێنی خۆیان ئاماده نه‌بوون، به بڕینی یه‌ك رۆژ مووچه و به‌نه‌هاتوو هه‌ژماركردنیان كه ژماره‌یان ١٣ پزیشكی نیشته‌جێی خولاوه.
هاوكات، له نوسراوێكی هاوشێوه‌دا، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی فێركاری كه ئاماده نه‌بوون، ژماره‌یان حه‌وت پزیشكی نیشته‌جێی خولاوه و سه‌رجه‌میان به‌بڕینی یه‌ك رۆژ مووچه سزادران.
سەبارەت بە دەوامکردنی پزیشکانی خولاو لە کەرتی تایبەتیش، دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی هەولێر (ئەربیل)، نووسراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و وتی، هه‌ر پزیشكێكی نیشته‌جێی خولاو پابه‌ندی ده‌وام نه‌بووه له كه‌رتی گشتی، نابێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش ده‌وام بكات به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژی رابردوو، پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەكانی هەولێر (ئەربیل)، سلێمانی، كۆیە، راپەڕین، گەرمیان و سۆران لەپێناو دامەزرانی دەرچووانی ساڵی رابردووی كۆلێژی پزیشكی و دووبارە رێككردنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشكی لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومییەكان و فریاكەوتنەكان، بایكۆتیان ڕاگەیاند.



1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
سلێمانی.. هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکار ئاشکراکرا