پەرەی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کرایه‌وە”.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بڵاوکردەوە کە شەڕ و گرژی تێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/5/2023، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو”.
ئاماژە بەوە دراوە، “سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست”.
ئەوەش هاتووە “پاشان د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به‌خستنه ده‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه‌دا و هه‌ر به‌ده‌نگدانیش ئالوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كرا و به‌مجۆره به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و پاشان ناوی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حمود وكامه‌ران نه‌شئه‌ت به‌كر)ى وه‌ك دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سندكران و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا”.