فراکسیۆنی پارتی: دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • فراکسیۆنی پارتی: دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن

فراکسیۆنی پارتی: دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنەکان، "لەسەر 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتبووین و تەنیا رای جیاواز لەسەر 11 کورسیی پێکهاتەکان ماوە".

ئایار 21, 2023 14:58
فراکسیۆنی پارتی: دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن
0

لایک

زانا مەلا خالید لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان وتی “ئەو درێژکردنەوەیە حاڵەتێکی ناچارییە ئەگەرنا پارتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنەکان هەوڵیاندا رێکبکەون لەسەر شێوازی هەمواری یاسای کۆمیسیۆن کە لایەنە سیاسییەکان داوایان کرد وەکو خۆی کارابکرێتەوە، پارتی لەپێناوی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی بکرێت، رازی بووە بەو پێشنیازانە. وتیشی، پارتی تەنانەت لەسەر ئەوەش رازی بووە کە هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە بکرێتە چوار بازنە.

ئەوەشی وت، “لەسەر 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتبووین و تەنیا رای جیاواز لەسەر 11 کورسیی پێکهاتەکان ماوە”.

لەبارەی کورسیی کۆتاکانیشەوە رایگەیاند، ئەوە مافی پێکهاتەکان خۆیانە و نە ئەوان و نە یەکێتی مافی ئەوەیان نییە بڕیار لەبارەیانەوە بدەن، بەڵکو دەبێت خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتیشی، داوایان کردووە لە دانیشتنی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستاندا دوو بڕگە زیاد بکرێن کە ئەوانیش: کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیۆن و راپرسیی هەرێمی کوردستان و بابەتی خوێندنەوەی یەکەم بێت بۆ هەموو ئەو پێشنیازانەی کە لە رابردوودا بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کراون.

En az 10 karakter gerekli