حکومەتی عێراق، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتە “کە گوایە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبێتە سەر ئاوارەکان لە کەمپی مەخمور”.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا بە توندی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بە توندی ئەو درۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە و ئەو ڕێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان گرتوویانەتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی هەموو ئەوانەی لە ناو کەمپەکەدا دەژین بووە لە بەرامبەر کاری نایاسایی هەندێکیان کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و نا ئارامی لە وڵاتدا و زیان بە عێراق و پەیوەندییە ناوچەییەکان دەگەیەنێت کە ئەمەش قبوڵ ناکرێت. هەروەها هیچ مەبەست و پلان و فەرمانێک نییە کە پەیوەندی بە جێبەجێکردنی هەندێک ڕێکارەوە هەبێت لەناو کەمپەکەدا”.
ئاماژە بەوەش دراوە، “دەستووری کۆماری عێراق و ستراتیجی حکومەتی ئێستا، بەپێی بەرنامە حکومیەکەی پاراستنی تەواو و پاڵپشتی پێویست بۆ هەموو پەنابەرانی ئاشتیخواز لەسەر خاکی عێراق دابین دەکات و حکومەت ڕێگە نادات عێراق ببێتە مەیدانی هێرش کردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە دژی هیچ وڵاتێکی جیهان”.
ئەوەش هاتووە “هەروەها شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش بانگهێشتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبردنی کەمپەکان دەکات بە هاوکاری تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاسایش و ڕەتکردنەوەی دەستدرێژی نایاسایی دەدەن، ڕێوشوێنی یاسایی توند لە بەرامبەر هەر کەسێکدا دەبێت کە دژی بەرژەوەندی گشتی عێراق بوەستێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت