فوئاد حوسێن: عێراق هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە چارەسەری شەڕی رووسیا و ئوکراینا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • فوئاد حوسێن: عێراق هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە چارەسەری شەڕی رووسیا و ئوکراینا

فوئاد حوسێن: عێراق هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە چارەسەری شەڕی رووسیا و ئوکراینا

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات بەشێک بێت لە چارەسەری شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

نیسان 17, 2023 13:11
فوئاد حوسێن: عێراق هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە چارەسەری شەڕی رووسیا و ئوکراینا
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی نیسانی 2023 دمیترۆ کوڵیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبووەوە.

حسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، رایگەیاند، “پێشوازی لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بۆ بەغداد دەکەین. عێراق پاڵپشتی ئاگربەست دەکات سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، و هەوڵدەدات بەشێک بێت لە چارەسەر سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ڕێگەی گفتوگۆوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئۆکراینا وڵاتێکی گرنگی کشتوکاڵی و پیشەسازییە، ئێمە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵیدا دووپات دەکەینەوە”.

فوئاد حوسێن راشیگەیاند، “لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە ناوچەکە و ڕەهەندەکانی شەڕی ئابووریمان تاوتوێکرد، هەروەها باسمان لە چۆنیەتی بەردەوامبوون و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا کرد”.

لای خۆیەوە دمیترۆ کوڵیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا پشتڕاستیکردەوە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە گەشەکردندان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەردانەکەمان بۆ بەغداد ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە گەشەکردندایە. سەردانەکەی ئەمڕۆمان بۆ دۆزینەوەی ئەگەری پەرەپێدانی دانوستانەکانی نێوان سەرۆکی ئۆکراینا و سەرۆکوەزیرانی عێراقە”.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا وتیشی “وڵاتەکەم ئامادە نییە دەستبەرداری یەک مەتر چوارگۆشە لە زەویەکانی بێت، هەروەها وڵاتەکەمان ئامادەیە کار بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی هەموو شوێنەکان”.

En az 10 karakter gerekli