عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە

عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە

حوزه‌یران 2, 2023 15:21
عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە
0

لایک

عێراق لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە، بە ڕێژەی 4%ی کۆی هەناردەی تورکیا پێکدەهێنێت کە دەکاتە 55 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی جیهاندا بووە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هاوردە لە تورکیاوە دەکەن، کە 4٪ی کۆی هەناردەی تورکیا پێکدەهێنێت و بڕەکەی 55 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا توانیویەتی بەرهەمەکانی هەناردەی زیاتر لە 240 وڵاتی جیهان بکات، پێشبینیش دەکرێت قەبارەی هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی جیاواز لە کۆتایی ساڵی 2023 بگاتە زیاتر لە 220 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

En az 10 karakter gerekli